ک.م.م.ک:
بیژەن کازمی هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت هێشتا لە دۆخی ناڕوونی چارەنووسی لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە و ماوەی دەسبەسەری ناوبراو بەبێ ناساندنی تاوانەکەی یان لێکۆڵینەوەی قەزایی، بۆ ماوەی پێنج مانگ هەڵکشاوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە لە بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە کوێیەشت دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ڕاگوازراوە. پاش تێپەڕینی چەندد مانگ لە کاتی دەسبەسەری، تا ئێستە زانیارییەکی ورد لە تۆمەتە پێوەلکێنراوەکان بە ناوبراوەوە بەردەست نییە.
ق.ش


