نەغەدە؛ پەیامی عیسا ئیبراهیمزادە هاوکات لەگەڵ دانیشتنئ ڕێخراەی جیهانی کار

ک.م.م.ک:

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی سەت و سێزەدەیەمین دانیشتنی ساڵانەی ڕێخراوی جیهانی کار(ILO)، عیسا ئیبراهیمزادە، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی نەغەدە، ڕوو لە دامەزراوە نێودەوڵەتییە کرێکارییەکان و مافی مرۆڤ پەیامێکی بەشێوەی خوارەوە بڵاوکردەوە.

من عیسا ئیبراهیمزادە، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسیی لە زیندانی نەغەدە، ئەم پەیامە لەناو جەرگەی سەرکوت و بێبەربوون بە ئێوە دەگەیەنم.

لەکاتێکدا کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینکراوان و شۆفیرانی بارهەڵگر لە ئێران بۆ سەرەتاییترین داواکارییەکانیان دەستیانداوەتەوە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین، ڕووبەڕووی دەسبەسەری، ئەشکەنجە و هەڕەشە بوونەتەوە. لەم دۆخە، کۆماری ئیسلامی نوێنەری بۆ ڕێخراەی جیهانی کار ناردووە کە نە ڕەوایەتیان هەیە و نە نوێنەری ڕاستەقینەی کرێکارانی ڕاستین.

کرێکاران لە ئێران لە مافی دامەزراندنی پێکهاتەی سەربەخۆ، مافی مانگرتن و تەنانەت مافی ژیانی شەرافەتمەندانە بێبەرین. سەرکوتی بەڕێخراوکراو و هەژاری سیستەمیانە، ژیانی ملوێنان کرێکاری لە ناو بردووە.

ئێمە داوا لە یەکینەکانی کرێکاری، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەکەین، دەنگی سەربەخۆ و سەرکوتکراوی کرێکارانی ئێران بەفەرمی بناسن. لەگەڵ هەر چەشنە بەفەرمی ناسینی نوێنەرانی حکوومەتی ئێران لە ILO دژایەتی بکەن، و بۆ ئازادی خێرای چالاکانی کرێکاری زیندانی و مافی دامەزراندنی پێکهاتەی سەربەخۆ، گوشاری نێونەتەوەیی بخەنەگەڕ.

عیسا ئیبراهیمزادە زیندانی نەغەدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *