دەستبەسەرکراوانی ڕەبەت لە پێوەندی تلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەیان ناچار کران بە زمانی فارسی قسە بکەن

KMMK:

یەکشەممە 28ی بەفرانباری 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی دەستبەسەر کراوی شاری ڕەبەت بە ناوەکانی، فەرهاد و فەرەیدوون مووسا پوور و بەهمەن یووسف زادە کە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون، لە پێوەندییەکی تلەفوونی چەندد چرکە هەواڵی دەستبەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە کە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئم سێ چالاکە مەدەنییە لە قسەکردنی بە زمانی نەتەوەیی– دایکی خۆیان بێبەری کراون و مۆڵەتیان پێنەدراوە کە بە زمانی کوردی قسە بکەن.
ئەو وتووێژە چەندد چرکەیەک زیاتر نەبووە، تەنیا ئەوەندە دەرفەتیان هەبووە کە بڵێن دەستبەسەر کراون.

بنەماڵەی دەستبەسەر کراوان هێشتا لە شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان بێ ئاگان.
بە پێی زانیاری سەرچاوە خۆجێییەکان، شیمانە دەکرێ ئەم سێ چالاکە مەدەنییە پاش دەستبەسەری له لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بۆ شاری ورمێ و ناوەندی ئەم دامەزراوە ئەمنییەی حکوومەتی ئێران ڕاگوازرابێتن.

ئەم سێ چالاکە مەدەنییەی شاری ڕەبەت لە بواری چالاکی کەلتووری وەکوو بەڕوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، دانانی کتێبخانە و… خزمەتگوزاری زۆریان لەم دەڤەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان پێشکەش کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان