بریندارکردنی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومید مرادی خەڵکی شاری مەریوان لەکاتی کۆڵبەری بەبۆنەی لێدان و هەڵسووکەوتی تونداژۆیانەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی دزاوەر هەڵکەوتە لە نەوسوو، پێی بریندار کرا.

بەگوێرەی راپۆرتە زۆجێیەکان، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە،کەوتۆتە بەر هێرش و پەلاماری هێزە سنوورییەکان و بە خەستی خەساری پێگەیشتووە، لە کاتێکدا ناوبراو هیچ چەشنە بەرگری یان هەوڵێکی ترسناکی بە ئەنجام نەگەیاندووە.

ناوچەی دزاوەر لە ڕێڕەوە پڕ مەترسییەکانی هاتووچۆی کۆڵبەری هەژمار دەکرێ کە لەم ساڵانەی دواییدا دەیان جار هەڵسووکەوتی تونداژۆیانەی هێزە چەکدارەکان بەرانبەر بە هاوڵاتیان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *