پیرانشار؛ خراپتربوونی باری جەستەیی عەبدوڵا ئاژیر پاش ئازادی لە گرتنگە

ک.م.م.ک:

عەبدوڵا ئاژیر هاوڵاتی خەڵکی گوندی سەرووکانی سەربە پیرانشار، کە لە ڕێکەوتی٢٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش ئازادی کاتی لەڕێی دانانی بارمتەوە، تووشی نەخۆشییەکی کەموێنەو و مەترسیداری بەرگری خۆکاری جەستەیی بووە.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتییە گەنجە بەخێرایی تێکچووە و پزیشکەکان تا ئێستە نەیانتوانیووە جۆری نەخۆشییەکە بناسنەوە یان ڕێگە چارەیەکی کاریگەری بۆ بدۆزنەوە.

کەمبوونی پێداویستی پزیشکی، نەبوونی پاکوخاوێنی گونجاو و گوشاری دەروونی و جەستەیی دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشیجۆراوجۆری دەسبەسەرکراوان، دۆخێکە پێشوتریش هاوشێوە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *