ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەتۆمەتەکانی کوشتنی بە ئەنقەست و سزای تایبەت بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ و قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، موشیر عوسمانزادە خەڵکی ورمێ پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
هەروەها جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
هەروەها جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی ڕەزا میری خەڵکی هەرسین و سەجاد مرادی خەڵکی نووراوا، کە لە دۆسیەی لێک جیاواز بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان مەحکووم کرابوون، لە زیندانی قزڵحەسار هاتە ئاراوە.
ق.ش