شنــۆ؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی ٣هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومێد ئیبراهیمی، سێ هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

تا ئێستە زانیارییەکی ورد سەربارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، جۆری تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *