یاسووج؛ قوربانی کردنی ژنێک بەهۆی دژایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملێ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٠ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، ماهوور توندپوور هاوڵاتی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی یاسووج بەبۆنەی دژایەتی لەگەڵ هاوسەرگیری زۆرەملێ و ڕەتکردنەوەی چەنددجارەی داخوازی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕەپووری، عەلیڕەزا میساڵ موفرەد بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکی کۆڵت کوژرا.

بەپێی هەواڵەکە، عەلیڕەزا ویساڵ موفرەد پازس کوشتنی ئەم کچە فیذەکێکی نابە سەری خۆیەوە و هەنوەکە لە دۆخی ناجێگیری جەستریی لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

کوشتنی ماهوور توندپوور جارێکیتر ڕەهەندی بەربڵاو و نیگەرانکەری توندوتیژی دژی ژنانی لە کۆمەڵگا بەرجەستە کردۆتەوە.
ئەم ڕووداوە نەک تەنیا جینایەتێکی بنەماڵەیی، بەڵکوو نیشانەیەک لە ڕیشەداربوونی دیاردەی توندوتیژی ڕەگەزی و لەبەرچاو نەگرتنی مافی هەڵبژاردنی ژنان لە بڕیاردانی بنەمایی ژیان بەتایبەت لە بواری هاوسەرگیرییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *