کرماشان، ؛ ئازادی کاتی مامۆستا ئایەت غوڵامی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە٦ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستا ئایەت غوڵامی، لە زانایانی ئاینیی سەربە ئاینزای سوننە و پێشنوێژی پێشووتری مزگەوتی محەممەدولمستەفا لە کرماشان، پاش دەسبەسەری لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ئەو شارە، بەدانانی بارمتەی٧٠٠ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی ڕەوتی دادگا، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم مامۆستا ئاینییە پێشتر بەبۆنەی هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی بەرانبەر بە کوشتنی هاوڵاتیان لە هێڵە سنوورییەکان، سەپاندنی حوکمی قورس بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنەژاد و هەروەها پشتیوانی نەکردن لە هەڵبژاردنە درۆیینەکان ڕێژیمی ئێران، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *