ماکۆ؛ دەستبەسەر کردنی حەسەن ئەحمەدی هۆنەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK بەرە بەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٧ گوڵان ٢٧٢٥ی کوردی حەسەن ئەحمەدی هۆنەرمەندی کورد خەڵکی شاری ماکۆ کە بە ناوی هۆنەری حەسەن ڕێناس ناسراوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شیاوی باسەکە هێزە ئەمنیەکان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ئەم شارومەندیانە دەستبەسەر کردووە .هەتا ئیستە هیچ زانیارییەک لە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *