دوابەدوای ڕەوشتی نالەباری جەستەیی زەینەب جەلالیان لەبەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی ڕێخراویلێبوردیی نێونەتەوەیی لەهەمبەر دۆخی ناجێگیری ناوبراو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەستا بۆئەوەی هاوکات لەگەڵ کەمپەینی ڕێخراوی نێونەتەوەیی خەبات وچالاکییەک بەم بۆنەوە پێک بێنێ، بۆئەوەی بەم چەشنە دەنگی ناڕەزامەندی و داواکاری هەموو لایەکمان بۆئازادی وگەڕانەوەی سەرلەنوێی تەندرووستی زەینەب جەلالیان بگەیەنێتە هەموو شوێن وهەموو کەس ولایەنێک.
بەخەبات وچالاکی شێلگیر زەینەب ئازادبکەن
بەم شێوەیە لەگەڵمان بن:لەدەرەوەی ووڵات سەردانی لینکی خوارەوە بکەن ولەکەمپەینی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەشداری بکەن.
لەناوخۆی ووڵات دەتوانن وێنەکانی بەدیواردا هەڵبواسن ولەخوارەوی وێنەکە بنووسن زەینەب ئازاد بکەن،وێنەی لێبگرن وبۆمانی بەڕێ بکەن.هەروەها وێنەکانی ناوبراو بەشێوەی بەربڵاو لەلاپەڕەکانی فەیسبووک وماڵپەڕە هەواڵنێرییەکان بڵاو بکەنەوە.بەهەڵگرتن ونواندنی وێنەی زەینەب جەلالیان لەگەڵ خۆتان ڕایبگەیەنن کەئێمە پشتیوانی لەزەینەب دەکەین.لەسە لەپی دەست یان لەسەر قاقەز یان شێوازی داهێنەرانەی خۆتان درووشمی زەینەب جەلالیان ئازاد بکەن بنووسن وپاشان وێنەی کاروچالاکییەکانتان بۆئێمە بەڕێ بکەن.بە داواکاری زەینەب ئازادبکەن کلیپ ساز بکەن وبۆمانی بنێرن.ولەسەر فەیسبووک، تویتێر و یۆتیۆپ دایبنێن.
لەهەر شوێنێک هەن دەنگی ناڕەزامەندی زەینەب وهەموو بەندکراوانی سیاسی یەخسیربین
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان