بەشودانی زۆرەملی وای کردکچێکی ۱۱ساڵ تەمەن خۆی بکوژێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان منداڵێکی ۱۱ساڵ تەمەن بەناوی هەستی لەیەکێک لەگوندەکانی پڵنگان سەربە شاری کامیاران ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مل نەدان بە  بەشودانی زۆرەملی ناچابوو خۆی بکوژێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە  نیوەڕۆی شەممۆ  ۹ی گەلاوێژی ۱۳۹٥،کچێکی ۱۱ساڵ تەمەن لەشاری کامیاران لەتەپۆڵکەی پیرمحەممەد، بەدڕینی سەرپۆشی دایەگەورەی وخۆهەڵواسینی بەلولەی گازەوە وودابەزینی ئاستی ووشیاری ڕۆژی دوشەمۆ لەنەخۆشخانەی بیعسەتی شاری سنە گیانی سپارد.

ناوبراو بەهۆی لەدەستدانی باوک ودایکی  لەگەڵ دایکی دەژیا وبەهۆی گوشاری دایەگەورەی بۆزەماوەندی زۆرەملی ناچاربوو خۆی بکوژێ.

لەئێران ئاستەنگ دانان لەبواری تەمەنەوە بۆزەماوەندکردن نییە وزەماوەند بۆهەر تەمەنێک گونجاوە. بەشوودانی منداڵان هەم لەسونەت وهەمیش لەیاسای ئێراندن بوونی هەیە.زەماوەند بەرلە ۹ساڵەی مانگی بۆکچان و۱٥ساڵەی مانگی بۆکوڕان لەلایەن سەرپەرستی منداڵەوە(باوک وباوانی)جێبەجێ دەکرێ.

ڕوح اڵلە خومەینی ڕێبەر ودامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران  لەکتێبی ڕیساڵەی شرۆڤەی پرسەۆان(توضیح المسائل) پرسی ۲٤۲۹ لەبەشی تەحریرالوسیلە،بەرگی دوهەم،نیکاحـ تەڵاق، نیکاح وحوکمەکانی،دەنووسێ “کەسێکە ژنێکی کەمترلە ۹ساڵی هەیە ولەماوەی (نێزیکی کردن)بۆی ڕەوانییە جا چ ژنێکی کاتی بێت یان هەمیشەیی،بەڵام دیکەی چێژەکان چەشنی مشتوماڵ ،لەئامێزگرتن وهەروا تێساوین کیشەیەکی نییە،تەنانەت گەرشیرەخۆرەیش بێت”. بەم جۆرە سێکس لەگەڵ کچانی سەر۹ساڵ بەلای ئەوانەوە ڕەواو شەرعییە کەیاساکانی زەماوەندکردنی کۆماری ئیسلامی لەسەرئەم بنەمایە دامەزراوە.

هەژاری وپڕوپاگەندەی حکوومی وبیروباوەڕە سونەتییەکان هۆکارە سەرەکییەکانی زۆرەملەی زەماوەندی منداڵانە.،لەزۆربەی کاتەکان بنەماڵی زاوا بڕێک پارە وەکو شیروایی دەدەن بەبنەماڵەی بووک کەبەزۆریی هەژارن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان