KMMK:
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، (۶ی ژوئێنی ٢٠٢٠زاینیی) لە ناوچەی سنوورس “نۆکانی سەردەشت ” کاروانێکی کۆڵبەران لە لایەن هێزە سوورییەکانی حکوومەتی ئێران درایە بەر دەسڕێژ کە بەو هۆیە کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی مەسڵەحەتی” خەڵکی گوندی بیلووکە گیانی لە دەست داوە و کۆڵبەرکی دیکە بە ناوی ” عەبدوڵڕەحمان شائێقی” خەڵکی گوندی میرئاوێ بریندار بوو.
شیاوی باسە کە: چەندد کۆڵبەری دیک لەم هێرشەی هێزە سنوورییەکان بریندار بوون کە ناونیشانیان تا ئەم کاتە ئاشکرا نەکراوە.
لە لایەکی دیکەوە لە دەڤەری “هانەگەرمەڵە”ی سەر بە هەورامان، هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئیران تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لەودا کۆڵبەرێک بە ناوی” هێمن موزەفەری” پێی بریندار بووە. هەروەها لە ناوچەی سنووری سەقزیش هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە پەلامارێکدا ئەو کۆڵبەرانەی لە ناوچەی سنووری دەپەڕانەوە دایە بەر کوتەک و لێدان کە لەوەدا کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو بە ناوی ” محەممەد ڕۆستەمی” سەر و پێی بە گرانی خەساری پێگەیشتووە.
شیاوی باسە کە: لە گەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی کوردی، لە ئێران و هاتنە ئارای ئێپێدێمی ڤایڕۆسی کورۆنا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەشی ڕاگەیاندنی گرێدراو بەم نەخۆشیێەوە ئەوپەڕی کەڵکی ورگرتووە وئەوپەڕی توندوتیژی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان برەو پێداوە کە لەم نێوەندە چالاکانی بوارە جیاجیاکان و کۆڵبەران ئامانجی سەرەکی ئەم گوشار و توندوتێژییەی ئەم هێزانە بوون.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هۆی تەقەی هێزە سنووریی و ئەمنییەکانی حکوومەتەکانی ئێران و هەندێ جاریش تورکیا بە هەژماری ئەم حاڵەتانەوە ۶۶ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنووریێەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بریندار و ٢٧ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان