دەسبەسەری توندوتیژانەی هاوڵاتییە لە ئاودانان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێریkmmk, یەکشەممە٣١ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناونیشانی سەید زەڕگۆش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تونداژۆیانە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، ئەم هاوڵاتییەیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندوتیژانە دەسبەسەر کردووە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *