جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانەکانی کەرەج و ئەراک

ک.م.م.ک:

لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٥و ٢٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عەلی فەزا دووستیانی خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان و مەهدی موتەوەلی هاوڵاتی گەنجی خەڵکی خەندابی پارێزگای مەرکەزی، لە زیندانەکانی کەرەج و ئەراک جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، عەلی فەزا دووستیانی بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و مەهدی موتەوەلی بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.

شیاوی باسە کە مەهدی موتەوەلی لەکاتی تووشبوون بەو تاوانە تەمەنی خوار ڕادەی یاسایی بووە و پاش سێ ساڵ زیندان حوکمەکەی لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *