ک.م.م.ک:
لەدرێژەی ڕەوتی تەموومژاوی قەزایی لە دۆسیەی پەخشان عەزیزی، یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، دیوانی باڵا دووهەمین داواکاری دووپاتە دادگاییکردنەوەیشی بەبێ لێکۆڵینەوە لە توخمی( شرۆڤە و شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەرەکی دۆسیەکە)ی ڕەت کردۆتەوە.
مازیار تاتایی لە پارێزەرانی پەخشان عەزیزی وێڕای ڕەخنەگرتن لە بڕیاری دیوانی باڵا سەبارەت بە لێکۆڵینەوە نەکردن لە بەڵگە و ئەو بەرگریانەی پێشکەش کراون، ڕایگەیاند: «لقی لێکۆڵەری دیوانی باڵای وڵات، دووهەمین داواکاری لێکۆڵینەوی پارێزەرانی پەخشان عەزیزی بەبێ چاوخشاندن بەسەر دۆسیەکەی ڕەت و بەرگریکردنی پارێزەرانی پەخشان عەزیزی بەبێ بەڵگە راگەیاندووە.
بەڵگاندنی لەو تەرزە لەلایەن لقی لێکۆڵینەوە پێویستی بە دۆسیەی دادگایکردنەوەوە هەیە کە مەخابن جێبەجێ نەکراوە.
ق.ش