ک.م.م.ک:
هەینی٨ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەدعەلی ئازەری هاوڵاتی خەڵکی ورمێ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە پێوەندی بەبەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە بووە کە بەو چەشنە توندوتیژانە هێرش کراوەتە سەری.
ق.ش


