تاکە داخوازی ئێمە دادگاییکی ئاشکراو و دادپەروەرانەیە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، زانیار و لوقمان مورادی  زیندانی کراو خەڵکی شاری مەریوان ، کە لە ساڵی ۱۳٨٨ی هەتاوییەوە لە گرتوخانەکانی مەریوان و سنە نزیک بە دوو ساڵ  لە ژێر ئەشکەنجە دا بوون و لە یەکی سەرماوەزی ساڵی ۱۳٨۹ لە لقی ۱٥ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە بەرپرسایەتی قازی سەڵواتی  دادگایی و بە تۆمەتی دژایەتی (محاربە)لە گەڵ خودادا و ئەندامییەتی لە ڕێکخراوێکی سیاسیدا و قەتڵی کوڕی پێش نوێژی هەینی مەریوان ،  سزای ئێعدامیان بۆ بڕایەوە، کە ئەم سزایە لە پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۰ لە لایەن دیوانی عالی کۆماری ئیسلامییەوە ئەرێنی کرا .

زانیار مورادی ل وت وێژێکدا لە کەمینی نێو نەتەوەیی مافی مرۆڤدا لە ئێران گوتی :ئەوان قوربانی شانۆی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا . باوکی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کە چالاکێکی سیاسی و لە ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، زانیار  هەر لە وت و وێژەدا دەڵێت:هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە لە ژێر ئەشکەنجەدانان و گوشار و هەڵخەڵتاندن و بەڵێنی ئازادی خوی لوقمان بە مەرجی ئەوەی دانپێدانانی ساختەیی بکەن و کوشتنی کوڕی پێش نوێژی هەینی مەریوان بخەنە ئەستۆیان وبەم داو نانەوە ، مەبەستیان ترۆر یان لە داو خستن بۆ باوکمیان بوو کە ئێمە نە چوینە ژێر باری ئەو کردوە دزێوە.

زانیار لە درێژەدا دەڵێت :لە گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۳ د بە پارێزەری ساڵەح نیک بەخت ، دۆسییەکە بۆ دادگای کەیفەری  هەناردە کرایەوە و دادگای بۆ ساز کرا و قازی چونکە هیچ بەڵگەو شاهیدێکی بۆ ترور یان قەتڵە کەی نەبوو ، گوتی ،:دۆسییەکە ناتەواوە و من بە پێی چ شتێک بڕیار بدەم؟ و لێکوڵەری دۆسییەکەش لە مەریوان بە شێوەی نوسراوەیی نوسیویەتی ، هیچ شتێک بۆ ئەوەی ئەم تۆمەتە پشت ڕاست بکاتەوە لە دەستدا نییە .زانیار لە درێژەدا دەڵێت ، زۆرکەس گەواهی ئەوەمان بۆ ئەدان کە ئێمە بێ تاوانیین  و ئەگەر دادگاێیکی ئاشکراو و دادپەروەرانە دابنین بکرێت  ئەوانە شاهیدی بێتاوانیان بۆ ئەدەن .

پێویستە وەبیر بێنینەوە کە پێڕاگەیشتنی دۆسییە ، بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوتێکی یاسایی هەیە کە بە پێی ئەم یاسایانە دۆسییەکان پێش سزا دەرکردن دەبێت ، ناساندنی تاوان ئەرێنی کرابێت تا سزای دەربکرێت ، بەڵام لە درێژەی دۆسییەی ئەم زیندانییەدا بە پێچەوانەی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران ، پێش لە وەی تاوانێک ڕوون کرابێتەوە ، ئەم زیندانیانە سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە کە ئەمە خۆی ژێر پێ نانی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە گەڵ بڕگەکانی مافی مرۆڤدا یەک ناگرنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان