چڕبوونەوەی فشارەکان لەسەر کیانوش چێراغی، سەرەڕای خراپی باری جەستەیی

ک.م.م.ک.:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، بەندکراوی سیاسی کیانوش چراغی خەڵکی دێهلران بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنیەتییەکان و بەرپرسانی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە دەڕەشار (ماپارە) بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە لە ١٣ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی لە ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی نایاسایی بۆ زیندانی ماپارە مانی لە خواردن گرتووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، بەهۆی بەردەوامی مانگرتن لە خواردن، کیانووش چراغی تووشی کێشەی جەستەیی جددی بووەتەوە و پچڕانی پەیوەندیی ڕووبەڕوو و تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە تەندروستی و چارەنووسی زیاتر کردووە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *