خۆسوتاندنی ژنێکی لاو لە میاندواو

kmmk:
سێ شەممە ۴ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ژنێکی لاو بەناوی فەرزانە پاکاری خەڵکی گوندی سەبزی سەر بە میاندواو دەستی داوەتە خۆسوتاندن و بە هۆی زۆری رێژەی سوتاندنەکەی ئەمڕۆ هەینی ٩ی سەرماوەز گیانی لەدەست داوە.

فرزانە پاکاری ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و دایکی دوو منداڵ بووە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی سوتاندووە و پاشانراگوێزی نەخۆشخانەی شاری ورمێ دەکرێت بەڵام بەهۆی رێژەی زۆری سوتاویەکەیەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شاری تەورێز بەڵام لەوێ گیانی لەدەست داوە.

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تا ئێستە ۵۸ ژن و ۳۴ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ۷ ژن بە دەستی پیاوانی بنەماڵەکەیانەوە کوژراون و چوار ژنی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی خۆیان لەدەست داوە و بڕی ۱۰۳ سێ کەس بە کۆی گشتی بە هۆی خۆکوژیەوە گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان