ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دووشەممە٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، سوهەیلا مەتاعی هاوڵاتی خەڵکی دێولان و لە چالاکانی بواری ژنان بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
سوهەیلا مەتاعی لە ڕێکەوتی٢٠ی ڕەشەمەی ئەمساڵ بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جیهانی ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ق.ش