ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان مۆحەمەد دانیالی خەڵکی ئاودانان چالاکوانی کولتووری و مەدەنی و ئەندامی گروپی شاخەوانی بنار ئاودانان کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری دژی ئاسایشی گشتی و ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵایەتی بە دوو ساڵ زیندانی سزا درا بوو بۆ تێپەڕکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری ئیلام ڕاگوێزرا.
ئەم چالاکوانە مەدەنییە ئیوارەی ڕۆژی یەک شەممەی ٢٤ بانەمەر ٢٧٢٤ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری دهلۆران دەسبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام ڕاگوێزرا بوو. ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ٦٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ف.ن