ک.م.م.ک.:
بەپێی لێدوانەکانی فواد چۆبین، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی بنەماڵەی سۆهراب ئەحمەدی بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی دۆسیەی کوڕەکەیان بانگهێشتی پارێزگای ئیزە کران. ئەم بانگهێشتنامەیە قسە و باسەکانی لەسەر چارەنووسی سۆهراب ئەحمەدی زیاتر کردووە.
هاوکات سۆهراب ئەحمەدی لە ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێی حوسێن مێهری و ڕەزا عەبدوڵڵازادە کە لەلایەن میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوکراوەتەوە ئامادە نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بنەماڵەی ئەو دەستبەسەرکراوانە خراونەتە ژێر فشاری ئەمنی توندەوە.
ف.ن


