دێدەشت؛ لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە هەڕەشە لە هاوڵاتییەک کرا شوێنی نیشتەجێبوونی جێبهێڵێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئەمیرحسەین جەعفەری لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایی دەربڕینەەکانی ئەم دواییانەی دێدەشت، پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی ئازاد کرا، ناوبراو بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانی سەرشەقام و دژایەتی سیاسەتە داسەپێنراوەکان دەسبەسەر کرابوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی سپا دەیانەوێت ئەمیرحسەین جەعفەری بۆ شارێکیتر دوور بخەنەوە.
ئەم هەڕەشانە وەکوو ئاگادارکردنەوەیەک بۆ چۆڵ کردنی خێرای دێدەشت، زێدیەتی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *