شنۆ؛ گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردووان

ک.م.م.ک:

لە درێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەت بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دووشەممە١٣ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، ماڵی باوکئ عەبدولسەلام قادر گەلوان لە گیانبەختکردووانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و پشکێنرا.

جگە لە دەسبەسەرداگرتنی ناسنامەی باوک و دایکی ئەم گیانبەختکردووە، ئەندامانی بنەماڵەکەشیان کەوتنە بەر هەڕەشە.

شیاوی باسە کە، عەبدولسەلام قادرگەلوان لە ٣٠ی خەرمانسنی٢٧٢٢ی کوردی، بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی فیشەکی شەڕ بریندار و لە ٤ی ڕەزبەری هەمانساڵ بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە لە ناوەندێکی دەرمانی ورمێ گیانی بەخت کرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *