ک.م.م.ک.:
بە پشتبەستن بە حوکمی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، مینا سۆڵتانی زارع(داپیرەی مینا)، دایکی شەهریار محەمەدی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” و “دەرکەوتنی ژنان لە شوێنە گشتییەکانی بێ حیجابی ئیسلامی” بە هەشت مانگ زیندان و غەرامەکردنی یەک میلیۆن تمەن مەحکووم کرا.
پێشتریش لە ٢٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دایە مینا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بانگهێشتی هەمان لقی دادگا کرابوو بۆ بەرگریکردن لە خۆی.
E.Sh