ئازادی ئەفشین حۆسەین پەناهی بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) ئیمڕۆ ١٢ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی ئەفشین حۆسەین پەناهی چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بە دانانی بارمتە لە دوای ٥٠ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا.

ناوبراو لە ١٩ بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئیران لە شاری سنە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *