ئاسۆ ڕوستەمی چالاکی مەدەنی كورد دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو هەواڵەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیش گەیشتوە: ڕۆژی ۱۳ی سەرماوەز کاتژمێر ۱۱ بە هێرش بۆ سەر ماڵی ئاسۆ ڕۆستەمی چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار هەناردە کراوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەی دەکرێت، بەپێی ئەوەی ئەم کەسە نەخۆش بوەو لە دەمامکی ئوکسیجنی بۆ هەناسەدان کەڵکی وەرگرتوە بە هەڵسوکەوتی توندئاژۆ و بێ ئەوەی چاو لە تەندروستی جەستەیی بکرێت قوڵبەستی دەکەن.

کاتێک ناوبراو بەرهەڵستی دەکات ڕێدارە ئێتلاعاتییەکان پێی دەڵێن؛ ئەمجارە دەتبەین بۆ شوێنێک کە وابزانی گرتوخانەی پێشووت بەهەشتێک بوە.

هەروە ها ماڵەکەی سەروبن دەکەن و کتێب و لوپ توب و موبایلی بەڕێز ئاسۆ زەوت دەکرێن.

پێویستە بە بیری بێنینەوە ئاسۆ ڕۆستەمی لە ڕۆژی چوار شەمە ۱٦ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٤ لە دوای گردبونەوەێیکی هێمنانە لە بەرانبەر نویسنگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پشتیبانی بۆ کوبانی لە گەڵ چەند چالاکێکی تری مەدەنیدا دەستبەسەر دەکرێن و بۆ بەندی ٨ی زیندانی ئەوین دەگوازرێنەوە و ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ۲٦ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۷٤ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان