سلایدەرگرتن و زیندان

میاندواو؛ شەش هاووڵاتی بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری میاندواو(میاندوآب)،هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و بەبێ بڕیاری دادگە و بە شێوەیەکی نایاسایی ئەم ٦ هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کرد.

ناوی ئەو شەش هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە بریتین لە سدیق عەباسنەژاد خەڵکی گوندی “قەلای هەلاکۆخان”، شەهاب تەوان، نیما قوربان زادە، کەیوان و بێهزاد بەرجستە خەڵکی گوندی “ئیبراهیم ئاوا” و خالق ڕەحیمی خەڵکی گوندی “شین ئاباد”.

شایەنی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست سەبارەت بە شوێن و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتیانە لە بەردەستدا نییە.
ب.س

Related posts

دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Rahim Kholafai

سەقز؛ دەستبەسەری گەنجێکی ٢٣ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Bilal Enferadi

ئیلام؛ یەکێک لە کارمەندانی پێترۆشیمیی چوار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

Rahim Kholafai

Leave a Comment