نامەیەک لە زانیار مورادییەوە بۆ دایکی

دەقی نامەکەی زانیار مورادی بۆ دایکی لە فارسیەوە بۆ کوردی

دایە گیان!

سۆزی دەنگە نەرمەکەت زۆردەمێکە بەرگوێم نەکەوتوە دایە گیان، ئەمڕۆ زیاتر لە دوێنێ تاسەت دەکەم …

ئای بیری لێدەکەمە ئەمجارەیان گوێم لە دەنگت بێت چ هێز و هەستێکم بێت گوێت بۆڕادێرم، بەرگەی هەنسک و ئۆف و ناڵەت ناگرم دایە گیان.

تازە بە تازە هاوسەفەر و هاوخەمی ۳٤ ساڵەی ژیانیان لێ ئەستاندوی و ماتەم و پەژارە تانوپۆی ژیانی تەنیوی.

تکاێیکت لێدەکەم دایە گیان، نەوەک لە لایەن کوڕەکەتەوە، بەڵکو لە لایەن هەڤاڵ ئێقباڵەوە کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا وەبەر دەستڕێژ گولە درا.

دایە گیان!

دڵنیا بە گەر بەجێگەی ڕیزی دەسڕێژی گولەی سەرجەستەی باوکم، ڕەگی ئەستۆی منی ڕەش و مۆریان دەکردەوە و لە سێدارە دەدرام، ئەو لەگەڵ تۆ بە نەرمی دەدوا و بۆ چرکەێیکیش بوە خەیاڵی تۆڵە ئەستاندەوە بە بیردا نەدەهات و خوێنێ بەخوێن نەدەشۆردەوە.

چونکە باوکم خولیای جیهانێکی دوور لە ئێعدام و پڕاوپڕ لە داد و هێوەر و هێمنی دەویست.

هەرچەن تۆ خۆت زیاتر لە هەر کەسێک باوکم باشتر دەناسی و لە گەڵ بزە و خۆشی و تفت و تاڵی و ئازارەکانیدا ژیاوی و هەستت پێکردوە و دەزانی باوکم قەت بیری لە تۆڵەکردنەوە نەکردۆتەوە و بیر کردنەوەی واش وەلانانی خولیا و باوەڕەکانی باوکمە.

دایە گیان!

دایکی دلۆڤان و جەرگ سوتاوم، لەم دەساڵەی حەپسی مندا، ئەوەی دەمانناسێت دەزانێت، تێکەڵ بونی ژیانی من لەگەڵ پەت و سێدارە و ئێعدامدا هەر بە هۆی هزری تۆڵە ئەستاندوە بوە، من دەزانم هەستی تۆڵە سەندنەوە جەستە و ڕۆحی باوکمی چۆن تێکشاندبوو دەزانم چەند ڕقی لە تۆڵە بوو چونکە جیهانێکی پڕاوپڕ لە جوانی لە ناو ئێعدام و تۆڵە و پەت و داردا واتاێیک نادات.

ئێستە کە جەستەی باوکم لە ناوماندا نەماوە، بۆ ڕێز و ئەمەگ لە هیوا و ئاواتەکانی، هەر وەک ڕابردوو وەک قەڵاێیک ئامێزت پاڵپشتی «دیدە» ی خۆشکم بە، ئامان مەهێڵە ئاگری ڕق و تۆڵە بچێتە ناخیەوە.

ئەمجارەیان دەبێت قورسایی و ئاواتەکانی باوکم جارێکی تر لە ڕۆحی «دیدە» دا شین بیتەوە. ئەم لە دایک بون و شین بونە نوێیەی «دیدە» بە بێ ڕێنمایەکانی تۆ دڵنیام مانا و واتای واڵای دەبێت دایە گیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان