ئەفشین حسێن پەناهی بۆ زیندان گواسترایەوە

ک.م.م.ک.:

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ساڵی ٢٧٢٤ کوردی، ئەفشین حسێن پەناهی برای زیندانی سیاسی ڕامین حسێن پەناهی لە سێدارە دراو،دوای چل ڕۆژ دەستبەسەر و لێپرسینەوە بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.

شایانی باسە کە ئیتلاعاتی ڕێژیم ناوبراوی بە بەشداری لە ڕێوڕەسم و کۆبوونەوە نایاساییەکان تۆمەتبار کردووە.

هەروەها دادوەری ئەو دۆسیەیە کەفالەتێکی گەورەی پێنج ملیار تۆمانی بۆ ئازادکردنی کاتی دیاریکردووە.
E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *