هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆسەر ماڵی چالاکڤانێکی سیاسیی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار هەڵیانکوتایە سەرماڵی چالاکێکی سیاسیی بەناونیشانی فەرزین تووت و هێرشیان کردەسەر دایەگەورە و دایکی ناوبراو و وێرای ترس و دڵەڕاوکێ برینداریان کردن.

دەست و پێوەندییەکانی ئیتلاعاتی سپا، شەش ددانی سەعادەت بایزیدی دایکی تەمەن ٤٥ساڵی ئەم چالاکە سیاسییەیان شکاندووە و داویشیانە لە دایەگەورەی کە ناوێ ئەستێ چغر بووە و هەموو کەلووپەلی نێو ماڵیشیان لێ شکاندوون.

شیاوی باسە ئەم چالاکە سیاسییە هەنووکە لە باشووری کوردستان دەژی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *