ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی کلتووری-هۆنەری دانیشتووی شاری کرماشان بە ناوی “سروەت سۆهرابی” تەمەن ٣٦ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی،لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، گۆزرایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم چالاکوانەی خەڵکی شاری جەوانرود لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران” بوەتەوە.
ب.س


