مەهاباد؛ بانگهێشت و دەسبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی وەهاب خەدیریپوور ٣١ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ دۆخی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەکان پێیان ڕاگەیاندوون لە بەدوایدا مەگەڕێن و هەنووکە لێرە دەسبەسەرە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *