ک.م.م.ک:
بە دەستبەسەر کردنی مەهدی جەوانمەردی چاڵاکوانی مەدەنی خەڵکی دێولان لە ڕۆژی دوو شەممە ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی ژمارەی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو لە شاری دێولان بۆ ٢ کەس بەرز کرایەوە.
هەتا نووسینی ئەم ڕاپۆڕتە هیچ زانیارییک سەبارەت بە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی مەهدی جەوانمەردی و فەرهاد زەندی لە بەر دەستدا نییە.
شایەنی باسە کە فەرهاد زەندی چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی (ڕچەی لەیلاخ) و هەر وەها مەهدی جەوانمەردی لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن ،ژیان،ئازادی بوون کە دواتر بە زیندانی کردن سزا درابوون.
ف.ن


