ک.م.م.ک
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو یەک شەممە ٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی حۆکمی لە سێدارەدانی سێ شارومەند بە ناوەکانی فەرزاد میرزایی ٤٥ ساڵە،فەرهاد فەردینی ٣٥ ساڵە و صەمەد هاشمی ٤٥ ساڵە خەڵکی شاری هەرسین سەر بە ناوچەی کرماشان لە زیندانی قزڵحصار جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم سێ شارومەندە ڕۆژی جمعە ٥ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی بە جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکە کەسی زیندانی قزڵحصار ڕاگوێزرابوون.
شایەنی باسە ئەم سێ شارومەندە حەوت ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە حۆکمی سێدارە سزا درابوون.
لە سێدارە دانی ئەم سێ شارومەندە لە بێدەنگی تەواوی میدیاکانی ناوخۆی ئیران رووی داوە.
ف.ن


