دەسبەسەری توندووتیژانەی هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە

ک.م.م.ک:

هەینیی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، سابیر مامشێخ هاوڵاتی ٤٠ساڵ تەمەنی خەڵکی نەغەدە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندووتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *