سنە؛ دەسبەسەری بنیامین ڕەحیمپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە٢ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، بنیامین ڕەحیمپوور هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئاویهەنگ و دانیشتووی سنە لە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ شوێنی کارەکەی بە تەرزێکی هۆڤانە دەسبەسەر کرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە کەبەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوو، بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *