جینایەتێکی ورووژێنەر لە بۆکان؛ کۆتایی پڕئازاری ژیانی نیان چەچەڵەبیانی، قوربانی توندووتیژی و دەسدرێژی سێکسیی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەڕووداوێکی ترسناکدا کە کۆمەڵگای بەچڕی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیەوە، نیان چەڵەبیانی کچی ٧ساڵ تەمەن کە قوربانی ئازاری سێکسیی و توندووتیژی خێزانی بووە، لەڕێکەوتی٢٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست داوە.

شەوی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، نیان بە کەمبوونەوەی نیشانەی وشیاری و ژەهراوی کردنی دەرمانی لەلایەن باوکیەوە بۆ بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی بۆکان گوازرایەوە. پاش پشکنینە پزشکییەکان، پزیشکەکان ئاسەواری خوێنبەربوون و دڕان لە بەشی حەوزی کچانەی ئەو منداڵە بەدی کرد کە نیشاندەری ئازاری جنسی و توندووتیژی جەستەیی بوو. ئەم نیشانانە بوو بەهۆی ئەوەی پزیشکەکان بەپەلە دۆخی ئەو منداڵە مەترسیدار دەسنیشان بکەن.

باوکی کچە کە لە گەڵیدا هاتبوو بۆ نەخۆشخانە پاش دیتنی دۆخی قەیرانباوی منداڵەکەی و هەوڵ بۆ هەڵهاتن لە نەخۆشخانە، لە لایەن کادێرانی دەرمان و پۆلیسەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها زڕدایکی ئەم منداڵە کە دەستی هەبووە کە ڕووداوەکە پاش گەڕانەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان ڕۆژی هەینی ناسێندراو دەسبەسەر کرا.

بەپێی دۆخی ناجێگیری کچەکە، نێزیک کاتژمێر ٣ی سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ گوازرایەوە. مەخابن نیان چەڵەبیانی ئێوارەی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١٦:٣٥ خولەک لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست دا.

ئەم تراژدیایە نەک تەنیا دەربڕی کێشەی تاکی و بنەماڵەییە، بەڵکوو بە چەشنێک دەربڕی دۆخێکی بەربڵاوتری کۆمەڵایەتی و ئابووریشە کە منداڵان وەکوو لاوازترین توێژ، بەرەوڕووی هەڕەشەی لەو جۆرە دەبنەوە، نایەکسانی کۆمەڵایەتی، هەژاری و کەمبوونی وشیاری کەلتووری هۆکارگەلێکن کە دەبنە هۆی خەساربەرکەوتووان سەرەکی دۆخێکی لەو تەرزە بەزۆری منداڵانن.

ئەم ڕووداوە تاڵە جارێکیتر جەخت لەسەر پێویستی کردەوەی بەپەلە و هاوکاری نێوان کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ و دەوڵەتەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئەمنییەت و پاراستنی منداڵان دەکاتەوە.

تەنیا لەڕێی وشیارکردنەوە، گۆڕینی کەلتووری و پێشکەشکردنی پشتیوانی کاریگەر و بەردەوام بۆ بنەماڵەکانە کە دەتوانرێ لەڕوودانی حاڵەتی لەو شێوە ڕێگری بکرێت.

هەنووکە باوک و زڕدایکی ئەم منداڵە لە زینداندان و لەبن لێپرسینەوەدان.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە نیشانی دەدات کە داهاتووی هەر کۆمەڵگایەک پەیوەستە بە گەشە، ئەمنییەت و خۆشگوزەرانی منداڵانیەوە و تا ئەو کاتەی کە ماف و ئەمنییەتی منداڵان بەشێوەی جیددی لە پێشەوەی هەر شتەوە نەبن، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە دواهاتەکانی ئەم گرنگیپێنەدانە زەرەرمەند دەبن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *