کرماشان؛ دوو هاوڵاتی عەشایر بەهۆی تەقینەوەی مین بە خەستی بریندار بوون

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، بەهۆی تەقینەوەی مین لر لەوەڕگەکانی ناحیەی بانمیل سەربە گەیلان(گیلانغەرب) دوو هاوڵاتی عەشایر بەناوەکانی کەماڵ ئێحسانبەخش ٦٥ساڵ و نەجیبە جەعفەری ٥٥ساڵ بەخەستی برینداربوون.

لەم ڕووداوە کەماڵ ئێحسانبەخش پێی چەپی پەڕیوە و هاوڵاتییەکەی دیکە چاو و سکی بەقورسی خەساری پێگەیشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *