سنە؛ دەسبەسەری فەرهان مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، ڕێژیمی ئێران لە گۆڕەپانی ئێقباڵی شاری سنە، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و نایاسایی فەرهاد مینبەری هاوڵاتی تەمن ٣٠ساڵی خەڵکی نییەرـیان دەسبەسەر کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبرسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *