گیانبەختکرنی هاوڵاتییە بەهۆی سەرماو و بەستەڵەک لە کوێستانە سنوورییەکانی بانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, ئیدریس نادری هاوڵاتی خەڵکی گوندی قووڵ ئەستێر سەربە شاری بانە، لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی حەوتاش تووشی ڕەهێڵە و سەرمای زۆری هەوا بووە و بەهۆی بەستەڵەکەوە گیانی بەخت کرد.

تەرمی ئەم هاوڵاتییە پاش گەڕانی خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە و بەیارمەتی هێزەکانی مانگی سوور بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین گوسزرایەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *