سلایدەر

گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی پێوەندییەکان لە کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، خانەنشینکراوانی پێوەندییەکان ئەوڕۆ دووشەممە٣ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لە کرماشان ڕژانە سەرشەقام بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە نادادپەروەری و ستەمەکانی ناوەندی جێبەجێکاری خومەینی بە ڕێوەبەری سەید پەرویز فەتاح، ، بونیادی تەعاونی سپای پاسداران بە ڕێوەبەری سەردار ئیمامی و ڕێوەبەری پێوەندییەکان جەعفەرپوور بە گوێی هەرلایەک بگەیەنن.

خۆپیشاندەران بەدەنگی بەرز لە داگیرکردنی ناداوەرانە پێوەندییەکان لەلایەن دامەزراوە گەندەڵەکانەوە دوان و ڕایان گەیاند کە نەک تەنیا ماف و مووچەیان بەتەواوی نادرێت، بەڵکوو مافی ناڕەزایی نیشاندان و گردبوونەوەشیانلێ زەوت کراوە، هەروەها ئەوان ئاماژەیان دا بە ناڕاستگۆیی لە بەڵێنەکان و گرنگینەدان بە ساڵانێک ڕەنجی کرێکاران و خانەنشینکراوان.

ق.ش

Related posts

مەهاباد؛ دەسبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی شارومەندێک

Rahim Kholafai

بۆکان؛ دایکی گیان‌بەختکردوو محەممەد حەسەنزادە بە هۆی پەلاماری بەکرێگیراوانی ڕێژیم بۆ ماڵەکەیان، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

Rahim Kholafai

کوژرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتەقەی ڕاستروخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران

Rahim Kholafai

Leave a Comment