هەوڵی کوشتنی جەلال ئیسماعیلی یەکێک لە پارێزەرە ناودارەکانی کرماشان

‏ک.م.م.ک:

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای زیادبوونی هەڕەشە و توندوتیژی دژی پارێزەران لە سەرتاسەری جوگرافیای ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤، جەلال ئیسماعیلی(کاک جەلال)، پارێزەری پایە یەکی قەزایی، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن، لە ڕێگای ڕەوانسەر بۆ کرماشان، ڕزگاری بوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە، جەلال ئیسماعیلی، که لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەری، بە بێ برینداربوونێک، لەو هێرشه رزگاری بووه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *