مەهاباد؛ هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی حەوتووی ڕابردوو

ک.م.م.ک:

پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە شەپۆلی دەسبەسەریە کوێرانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد، ناونیشانی چیا نەسروڵایی ٣٨ساڵ تەمەن و نازەنین ئەلیاسی ئاشکرا کرا.

چیا نەسروڵایی و نازەنین ئەلیاسی هاوشێوەی دیکەی هاوڵاتیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کران.

شیاوی باسە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە، وەکوو پێشوو هیچ زانیارییەک لە چارەنووز، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژیان دەکار کراوە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *