گوشار و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان بەردەوامن؛ ١٤ کەس لە وان دەستگیرکران

گوشار و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان بەردەوامن؛
١٤ کەس لە وان دەستگیرکران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەوڵەتی تورکیە لە نوێترین هێرشی بۆ سەر کوردستان، ١٤ کەسی لە شاری وانی باکوری کوردستان دەستبەسەر کردوە، جێی ئاماژەیە ئەو چواردە کەسە پێشتریش جارێک دەستبەسەر کڕابوون.
بپێی هەوڵێک کە ناوەندی فیرات بڵاوی کردۆتەوە، هەروەها هێزەکانی پۆلیسی حکومەتی تورکیا لە سێرت هەڵیانکوتاوەتە سەر کامپی خوێندکارانی ئەسمەرخان و خوێندکارێکیان بەناوی (ل.ر.ڤ) دەستبەسەرکردوە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لەمەر چارەنووسی ئەو خوێندکارە کوردە نیە.

ئەو چواردە جەسە لە شارۆچکەی ئەلباکی سەربە شاری وان، دەستبەسەرکراون، دوایی گیرانیان ئەو ١٤ کەسە بەتۆمەتی “ئەندامێتی رێکخستنی قەدەغە” خراونەتە بەر لێکۆڵینەوە و گرتوخانە، یاشار ئاکۆیون، بەرێوەبەری دەبەپەی ئەلباکیش لەناو دەستگیرکراواندایە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان