بەردەومی لەسێدارەدانەکان لە لایەن حکومەەی ئێران هاووڵاتیێکی کورد بە تۆمەتی کرین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان لەسێدارە درا

بەردەومی لەسێدارەدانەکان لە لایەن حکومەەی ئێران
هاووڵاتیێکی کورد بە تۆمەتی کرین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان لەسێدارە درا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “جەمشید تەهامی” کە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادەسڕکەرەکان سزای ئیعدامی بە سەردا سەپێندرابوو لە زیندانی شاری مەهاباد لەسێدارە دراوە.

بە پێی سەرچاوەکە لەسێدارەدانی ناوبراو لە کەشێکی ئەمنیەتی توند لە ناو زیندان و دەوروبەری زیندانی شاری مەهاباد بەڕێوەچووە.

جێگای ئاماژەیە، پاش پێنج کاتژمێر تەرمی ئەو شارۆمەندە کوردە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئێسلامی ئێران، بە رۆژانە حوکمی سێدارەدانی خەڵک ئەنجام دەدات و تا ئێستا بە سەدان کەس لە سێدارە دراون، کۆمەڵگا و ناوەندە گشتیە جیهانینەکان دەخواز کە ئێران واز لە لەسێدارەدان بێنێت.
جێی ئاماژەیە جیا لە تۆمەتە گشتیەکان، کەسان و زیندانیانی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دەدرێن، کە گیراوەسیاسیە کوردەکان نمونەی بەرچاوی ئەو حاڵەتە نامرۆڤیانەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: