دۆخی دوبەندکراوانی کورد نالەبارە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی زیندانەکانی بەندەرعەباس وبیرجەند دوو بەندکراوی کوردیان داوەتە بەرپەلامار ولێدان وئەشکەنجە.
ڕەزا حسێن زادە ٤٤ساڵ تەمەن بازرگانێکی خەڵکی ماکۆ لەلایەن بازپرسی لقی ۳ی بەندەرعەباس بەتۆمەتی قاچاخی کەلوپەل کەپتر لە دومانگی ڕابردووی لەزیندان وبەشێوەی هەڵواسری وڕوون نەبوونەوەی دۆخەکەی دایە لەلایەن ڕێدارانی ئەمنی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر ولەحەوتووی ڕابردوو لەزیندانی ناوەندی بەندەرعەباس تووشی کێشەی مێشک بووە ولەدۆخێکی نەگونجاودایە.
بەکوتەی چالاکانی مافی مرۆڤ ودیمۆکڕاسی ئێران حسێن عەلیزادە تەواوی تێچووە گومڕکییەکانی ئازاد کردنی کاڵای بەشێوەی یاسایی داوە.
هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی فەرزاد شاهی ۳۷ساڵ تەمەن خەڵکی هێرسین لەپارێزگای کرماشان بەتۆمەتی ئەندام بوون لە تۆڕێکی دیاردە بزێوەکان،تێهەڵچوون لەگەڵ ڕێدارانی حکوومی وڕاگرتنی مادە هۆشبەرەکان ۳۰ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەتەوە.ئەم بەندکراوە کوردە هەنووکە لە قەرەنتینەی بیرجەند لەپارێزگای خۆراسانی باشووری بەشێوەی تەمبێ کردن ڕاگیراوە.سەرپەرشتیاری دادسەرای گشتی شۆڕشی تاران سەرەڕای وەرگرتنی بارمتەی ٥۰۰ملوێن تمەنی بەو حاڵەشەوە پێشی لە چوونی بۆ پشوو لەدەرەوەی زیندان گرتووە.
ناوبراو لەنیوەی مانگی ڕابردوو بەهاندانی بەرپرسی ناوەکی زیندان لەلایەن زیندانیانی دیکەوە پەلامار ودەسدرێژی کراوەتە سەری وهەنووکە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان