نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەابەسەرییە کوێرانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان، هێشتا لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دژی هاوڵاتیان هێمن محەممەدی خەڵکی سنە، ڕەزا ئەحمەدپوور خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەربە بانە و ڕزگار ڕەوشەنی مامۆستای دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، زانیارییەک بەردەست نییە.

ڕزگار ڕەوشەنی لە دوی ڕەزبەری ئەمساڵ، هێمن محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر و ڕەزا ئەحمەدپوور لە ٢١ی خەزەڵوەر بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *