دادگای تورکیا بڕیارى زیندانیکردنى ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى شارى مێردینى ده‌رکرد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، دادگای تورکیا بڕیاریدا ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى شارى مێردین له باکورى کوردستان، زیندانى بکرێت، دواى بڕیاره‌که‌ش ئه‌حمه‌د تورک ره‌وانه‌ى زیندان کرا.
ئه‌حمه‌د تورک، یه‌کێکه له ناسراوترین کەسەایەتی سیاسییه‌کانى باکورى کوردستان، ئه‌و له ساڵى نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له نێوان تورگوت ئۆزال سه‌رۆک کۆمارى ئه‌وکاتى تورکیا و عەبدوللا ئۆجالان رێبەرەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ساز بوونی دیالۆگ و پلانی چارەسەری کار و چالاکی دەکرد، رۆڵێکى سه‌ره‌کى هه‌بوو له ئاگربه‌ستى ساڵى 1993ى نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان وەک نوێنەری باکوری کوردستان و دەوڵەتی تورکیا تورکیا.
ئه‌حمه‌د تورک، که له ساڵى 1942 له باکورى کوردستان له‌دایک بووه، چه‌ند جارێک وەک نوێنەری کوردستان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا بووه، له دواین کاریشیدا به ده‌نگى ده‌یان هه‌زار که‌س بووه سه‌رۆکى شاره‌وانى شارى مێردین.
جێی وەبیرهێنانەوە لە هێرشی نوێی دەوڵەتی تورکیا بۆ کوردستان بە دەیان چالاکی سیاسی ناسراو و رێبەرانی گەلی کورد لەوپارچەیە دەسبەسەر کراون.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان